English | عربي

گەرمیان.. فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان قەدەغە کران


گەرمیان.. فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان قەدەغە کران

2019/08/10 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)- "سەرپێچیكاران دەستگیر دەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە"

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی منداڵان، فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان قەدەغەیە و سەرپێچیكاران دەستگیر دەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

 

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەپێناو سەلامەتیی گیانی منداڵان، فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا قەدەغەیە و داوا لە دووكانداران دەكەین بە هیچ شێوەیەك مامەڵەی پێوەنەكەن و بەپێچەوانەوە، هەر دووكاندارێك یاریی ئاگرین بفرۆشێت دەستگیر دەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

 

گوتیشی: "هەر بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان پلانی تۆكمەی داڕشتووە و سەرجەم كارمەندەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان، مەفرەزەمان لە بازاڕ و گەڕەكەكانی شار و شوێنە گشتییەكان دەبێت".

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتییانی سنووری گەرمیان دەكات لە كاتی بوو،نی هەر حاڵەتێك پەیوەندی بكەن بە ژمارە 104 ی پۆلیسی فریاكەوتنی كەلارەوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending