English | عربي

سلێمانی.. حەوت کەس بەتۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر کران


سلێمانی.. حەوت کەس بەتۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر کران

2019/08/10 | 21:00

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕای گەیاندووە ئەمڕۆ شەممە، لە سیتەک بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن حەوت هاووڵاتی دەستگیر کراون.

 

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بە هاوبەشیی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنووری چالاکییەکانیان توانیان لە شارەدێی سیتەك حەوت هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی دروستکردنی خانووی تەجاوز بوون".

 

ڕاشی گەیاند: "ئەو حەوت هاووڵاتیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی دادگا کراون".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending