English | عربي

تەندروستیی هەولێر: بۆ ڕۆژانی جەژن ١١ تیمی فریاگوزاریی خێرا ئامادە کراون


تەندروستیی هەولێر: بۆ ڕۆژانی جەژن ١١ تیمی فریاگوزاریی خێرا ئامادە کراون

2019/08/10 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)-

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر رای گەیاند ئامادەكاریی تەواومان بۆ رۆژانی جەژن کردووە و نەخۆشخانەكانی فریاكەتن كراوە دەبن و پێداویستیی پزیشكی و دەرمان و ئەمبۆڵانسی فریاكەوتنیش دابین كراوەو یازدە تیمی فریاگوزاریی خێراش ئامادە رکاون.

 

لەمبارەوە فاخیر كرمانجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادەكاریی تەواو كراوە و بۆ ئەم مەبەستەش نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن بەتەواوی پێداویستییە پزیشكییەكانەوە ئامادەن لە پزیشك و دەرمان و ئامبوڵانسی فریاكەتن، لەناو سەنتەری شاری هەولێر نەخۆشخانەكانی فریاكەتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ناوەند و ئیمیرجنسی كراوەن كە هەر یەكەیان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا  تایبەتە بە نەخۆشیی مێشك و دەمار و سووتان و رووداوی ئۆتۆمبێل، نەخۆشخانەی فریاكەتنی رۆژئاواش تایبەتە بە نەخۆشی هەناو و ئێسك و شكان و نەشتەرگەریی، هاوکات نەخۆشخانەی فریاكەتنی ناوەندیش، تایبەتە بە نەخۆشیی سكچوون و رشانەوە".

 

 راشی گەیاند: "جیا لەمانەش نەخۆشخانەكانی راپەڕین و لەدایكبوون و منداڵان كە نەشتەرگەرییان تێدا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی كە تایبەتە بە روواوەكانی بەركەوتنی گوللە، ئەمەانەش لە ناوشاری هەولێر كراوە دەبن".  

لەبارەی ئامادەكارییەكان لە سنووری شارو شارۆچكەكانی پارێزگای هەولێر فاخیر كرمانجی ئاماژەی بەوەش كرد: "نەخۆشخانەكانی پیرمام و شەقڵاوە و ئاشتی لە سۆران و بڵێ‌ و مێرگەسۆر ئەمانە هەم چارەسەریی و هەمیش نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشەكان ئەنجام دەدەن و تیمی فریاگوزاری و ئامبوڵانسی فریاكەتنی تایبەت بەخۆیان هەیە، هەرەوەها لە سیدەكان و خەباتیش بنكەی تەندروستی هەن بۆ پێشوازیی لە نەخۆش".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "بۆ رووداوە لەناكاوەكانیش 11 تیمی فریاگوزاری خێرا 122، كە پێكهاتووە لە ئامبووڵانس بە تەواوی پێداویستییە پزیشكییەكان لەگەڵ دوو كارمەندی تەندروستی شەو و ڕۆژ  لە خزمەتی هاووڵاتییاندان، جگە لەمانەش تیمی پزیشكی تایبەت بە چاودێریكردنی چێشتخانە و شوێنە گشتییەكانمان هەیە كەلەڕۆژانی جەژندا ئێشكگرن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending