English | عربي

‎كۆسرەت ڕەسول جەژنی قوربان لە موسڵمانان پیرۆز دەكات


‎كۆسرەت ڕەسول جەژنی قوربان لە موسڵمانان پیرۆز دەكات

2019/08/10 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە و راشیگەیاند،"‎ئومێدەوارم هاتنەوەی جەژنی قوربان كە جەژنی ئاشتی و برایەتی و قوڵبونەوەی دۆستایەتییە ببێتە مایەی ئاسودەیی و خۆشبەختی هەمو لایەك"كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند،"داواكارم لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان  بەگیانی برایەتی و خەباتگێڕانەو لێكتێگەیشتنی زیاترو یەكتر قبوڵكردن هەماهەنگی یەكتربن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمەكەمان"دەقی پەیامەكە:‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان‎بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم لە موسڵمانانی جیهان و كوردستان بەگشتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و گشتی تێكۆشەرانی گەلی كوردستان بەتایبەت دەكەم.‎ئومێدەوارم هاتنەوەی جەژنی قوربان كە جەژنی ئاشتی و برایەتی و قوڵبوونەوەی دۆستایەتییە ببێتە مایەی ئاسوودەیی و خۆشبەختی هەموو لایەك.

هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا داواكارم لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان  بەگیانی برایەتی و خەباتگێڕانەو لێكتێگەیشتنی زیاترو یەكتر قبوڵكردن هەماهەنگی یەكتربن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمەكەمان.‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاشتەی هەموو  لایەك دەكەم‎هەربژین بۆ كوردو كوردستان‎كۆسرەت ڕەسول عەلی‎جێگری سكرتێری گشتی‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending