English | عربي

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکرادا گیرا


سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکرادا گیرا

2019/08/10 | 23:15

(هەواڵ كوردستان)-

لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی مۆرنەکراودا گیراوە.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەمیانەی گەڕان و بەسەرکردنەوەکان بۆ چاودێریی بازاڕ، لیژنەکانمان دەستیان بەسەر گۆشتی ٨ سەر ئاژەڵدا گرتووە کە مۆرنەکرا بوون و خاوەنەکانیان ویستوویانە بیفرۆشنەوە".

 

گوتیشی: فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆر قەدەغەیە و لە ھەر شوێنێک ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیردرێت و لەناو دەبرێت و ڕێوشوێنی یاساییش بەرانبەر فرۆشیارانی دەگیردرێتەبەر".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending