English | عربي

وەزیری پەروەردە نانی جەژن لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی پەروەردەی سلێمانی دەخوات


وەزیری پەروەردە نانی جەژن لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی پەروەردەی سلێمانی دەخوات

2019/08/11 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتیەكە نانی بەیانی جەژنی خوارد.بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، "بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، نانی جەژنی لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خوارد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending