English | عربي

سزایەکی توندی دارایی بەسەر هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەسەپێندرێ


سزایەکی توندی دارایی بەسەر هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەسەپێندرێ

2019/08/11 | 11:10

(هەواڵ كوردستان)-

سەندیکای هونەرمەندای ئوردن سزایەکی توندی دارایی بەسەر هونەرمەندێکی بەناوبانگی عێراقی، دەسەپێنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا ئوردنییەکان، سەندیکاکە کازم ساهیر، هونەرمەندی ناوداری عێراقی و قەیسەری گۆرانیی عەرەبی بە پشتگوێخستنی سەندیکا ئوردنییەکە تۆمەتبار کردووە.

هەروەک سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن رایگەیاندووە، کازم ساهیر بەبێ ئاگاداریی سەندیکاکە چوار ئاهەنگی لە ئوردن ساز کردووە، کە داهاتی هەر ئاهەنگێک بە 110 هەزار دۆلار خەڵێندراوە.

وەک سزایەک بۆ پشتگوێ خستنی و ئاگادار نەکردنەوەی، سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن سزای 44 هەزار دۆلاری بەسەر کازم ساهیردا سەپاندووە و هۆشداریشی داوە، ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو پێبژاردنە نەبژێرێ، ئەوا رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending