English | عربي

شۆڕش ئیسماعیل لەسەرنگەرەكانی پێشمەرگەوە پەیامێكی راگەیاند


شۆڕش ئیسماعیل لەسەرنگەرەكانی پێشمەرگەوە پەیامێكی راگەیاند

2019/08/11 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمڕۆ لە بەسەركردنەوەی سەنگەرەكانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە وێڕای پەیامی پیرۆزبایی راشیگەیاند، دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆ ئەنجامدەدەین.شۆڕش ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،"پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە مسوڵمانی كوردستان و عێراق و جیهان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم".

بەخزمەتكردن و بەدڵسۆزی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانمان هەوڵ دەدەین رۆحی شەهیدەكانمان ئاسودە بكەین

وتیشی،"تەئكیدی دەكەینەوە كە بەخزمەتكردن و بەدڵسۆزی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانمان هەوڵ دەدەین رۆحی شەهیدەكانمان ئاسودە بكەین"

ئومێد دەكەم دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانە دەستپێبکاتەوە

وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتیشی،"دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت كە لەگەڵ حكومەتی عێراق پەیوەندییەكی توندوتۆڵمان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچەكە بكەین و تیرۆرستان نەتوانن جارێكی دیكە خۆیان كۆبكەنەوە، بۆیە ئومێد دەكەم دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانە دەستپێبکاتەوە.وتیشی،"یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە خەونی من و هەمو نیشیتیمانپەروەرانە، تا بتوانین لە ئایندەدا كورد هێزێكی یەكگرتوی هەبێت و هەموان شانازی پێوە بكەین، بۆیە هەوڵی بۆ دەدەین و پشتیوانییەكی زۆر هەیە لەو ڕوەوە، درێخی ناكەین و ماندو نابین و ئومێدموایە بتوانین كاری باش بكەین.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending