English | عربي

كاتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی كوردستان راگەیەندرا


كاتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

2019/08/11 | 13:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ یەكشەممە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"هەفتەی داهاتو یەكەمین كاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان"نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند،"رۆژی 17-8-2019 یەكەمین كاروانی حاجیان كە لەئێستادا لە سعودیەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".چاوەڕوان دەکەین لەماوەی 20 رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان لەرێگای هەردو فڕۆکەخانی سلێمانی و هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان

نەبەز ئیسماعیل، وتیشی"چاوەڕوان دەکەین لەماوەی 20 رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان لەرێگای هەردو فڕۆکەخانی سلێمانی و هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ئەوقاف، ئەمساڵ حەوت هەزار و 130 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە، تاكو ئێستاش دو حاجی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دواییانكردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending