English | عربي

جەلەولا.. بەهۆی تەقینەوەیەک سەربازێکی عێراقی کوژرا


جەلەولا.. بەهۆی تەقینەوەیەک سەربازێکی عێراقی کوژرا

2019/08/11 | 16:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی٨ی٢٠١٩لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە گوندێکی شارەدێی جەلەولا لە سنووری خانەقین، سەربازێكی گیانی لەدەست دا.

 

لەمبارەوە، خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی رێكخستنی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە١١ی٨ی٢٠١٩ لە گوندی "ئیسڵاح"ی نزیك شارەدێی "جەلەولا"ی سەر بە شارۆچكەی خانەقین، بۆمبێكی چێندراو بە هەمەرێكی سەربازیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە سەربازێكی عێراقی دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".

 

ئەو بەرپرسە راشی گەیاند: "ئەوە یەكەم كردەوەی تیرۆریستییە لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دیالە كە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا تۆمار كرابێت".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending