English | عربي

بەوێنە.. لە سنووری كەركووك دوو ڕفێندراوی دەست داعش ئازاد كران


بەوێنە.. لە سنووری كەركووك دوو ڕفێندراوی دەست داعش ئازاد كران

2019/08/11 | 17:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو ڕفێندراوی دەست داعشیان ئازاد كرد.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 11/8/2019 بڵاوی كردووەتەوە و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لەسەر زانیاریی دەزگای هەواڵگریی عێراق، توانیان دوو هاووڵاتیی بە ناوەكانی (حازم ئەحمەد عەزیز و باسم رەحیم دەهر) لە ناوچەی (وادی زەغەیتون)ی سەر بە پارێزگای كەركووك، لەدەست چەکدارانی داعش ئازاد بكەن.

 

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەو دوو هاووڵاتییەی كە ئازاد كران، دوو هەفتە پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لە باشووری پارێزگای كەركووك رفێندرابوون".

 

ماوەیەكە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زیادی كردووە و ناوبەناو هاووڵاتییان و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان دەڕفێنن و هێزە عێراقییەکان توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیان نییە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending