English | عربي

بەوێنە.. دوو كه‌س له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خنكان


بەوێنە.. دوو كه‌س له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خنكان

2019/08/11 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (11|8|2019)، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ته‌كسی كه‌وتووەته‌ ناو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هۆیه‌وه‌، ژن و پیاوێك خنكان.

 

ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (11|82019)، له‌ ڕێگای شه‌مێران نزیك ناوچه‌ی گه‌شتیاری (بانی قۆین) تاكسییه‌ك كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ژن و پیاویك له‌ نێو ته‌كسییه‌كه‌دا بوون و خنكاون وتیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکان و ئۆتۆمبێلەکەن"

 

گوتیشی:"ئێستا تیمه‌كانی مەلەوانی سه‌رقاڵن، له‌ ئه‌گه‌ری بوونی نه‌فه‌ری زیاتر له‌ ناو ته‌كسییه‌كه‌ به‌ شوێن كه‌سیتردا ده‌گه‌ڕێن، هاوكات پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی سه‌رقاڵی ده‌رهینانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ و سه‌رنشینه‌كانن له‌ناو ده‌ریاچه‌كه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending