English | عربي

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: گه‌رمای عێراق سه‌رمایه‌داره‌كانی ڕاو ناوه‌


رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: گه‌رمای عێراق سه‌رمایه‌داره‌كانی ڕاو ناوه‌

2019/08/11 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی به‌ریتانی له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌ ره‌وشی هه‌ژارانی عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و نه‌بوونی كاره‌با كردووه‌ و رای گه‌یاندووه‌، له‌ عێراق ته‌نیا سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌توانن له‌ ده‌ست گه‌رما رابكه‌ن.

 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی پله‌ی گه‌رمی له‌ 15 رۆژی نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی ئابدا، نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ په‌نجا پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی زیاتر كردووه‌، نه‌بوونی بڕی كاره‌بای پێویسته‌ بۆ هاووڵاتیان تا بتوانن ئامێره‌كانی فێنككردنه‌وه‌ به‌كار بهێنن.

 

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان به‌ پاساوی جۆراوجۆر وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ به‌جێ هێشتووه‌ و ئاماده‌ نین له‌ ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه‌دا بمێننه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا هه‌ژاره‌كانن.

 

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ مانگی رابردوو بڵاو كرایه‌وه‌، جیهان به‌ره‌و سیناریۆی جیاكاری له‌ڕووی كه‌شوهه‌واوه‌ هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌و تیۆره‌ نوێیه‌ له‌ عێراقدا بووه‌ته‌ واقیعێك.

 

ئه‌و راپۆرته‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ جیهاندا 2.8 ملیار كه‌س له‌ پله‌ی گه‌رمی 25ی سه‌دیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام ته‌نیا كه‌متر له‌ سه‌دا 10یان توانایان هه‌یه‌ ئامێره‌كانی فێنك كه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنن.

 

به‌ خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و ژماره‌یه‌ تا 2050 ده‌گاته‌ 1.900 ملیار كه‌س، كه‌ ناتوانن ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending