English | عربي

60 هەزار دۆلار زیانی بەركەوتوەدهۆك؛ لە كۆگایەكی كەلوپەلدا ئاگركەوتەوە


60 هەزار دۆلار زیانی بەركەوتوەدهۆك؛ لە كۆگایەكی كەلوپەلدا ئاگركەوتەوە

2019/08/11 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە شاری دهۆك لە یەكێك لە كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك و كەلوپەلدا ئاگركەوتەوە و بە هەزاران دۆلار زیانی ماددی هەیە.

چوار بنكەی ئاگركوژێنەوە بەشداری كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان كردوە

بێوار عەزیز، وتەبێژی پۆلیس لە شاری دهۆك بە خەندانی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆگایەكی كەلوپەل و خۆراك لە گەڕەكی شاخكێ لە شاری دهۆك ئاگركەوتەوە و بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە چوار بنكەی ئاگركوژێنەوە چونەتە شوێنی روداوەكە".

60 هەزار دۆلار زیانی ماددی بەركەوتوە

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆگاكە تایبەت بوە بە خۆراك و كەلوپەل و ماددەی پلاستكیشی تێدابوە، بەهۆی روداوەكەشەوە زیانێكی ماددی زۆر بە مەزەندەی 60 هەزار دۆلار لە كۆگاكە كەوتوە".

لیژنەی لێكۆلینەوە پێكهێنراوە

سەبارەت بە هۆكاری ئاگرەكە وتەبێژی پۆلیسی دهۆك وتی "لیژنەیەكی تایبەتمان بە لێكۆڵینەوە لەو روداوە پێكهێناوە و لە ئێستادا بەدواداچون بۆ روداوەكە دەكرێت"، وتیشی "بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بوە، بەڵام بەهۆی زۆری زیانە ماددیەكەوە لێكۆلینەوەیەكی ورد ئەنجامدەدرێت".ئەو بەرپرسەی دهۆك راشیگەیاند " لە ئێستادا ئاگرەكە لە لایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵكراوە و خۆشبەختانە روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending