English | عربي

ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن ناڕوونه‌


ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن ناڕوونه‌

2019/08/12 | 09:20

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، رێككەوتنی ئەمه‌ریكا و توركیا لەبارەی ناوچەی ئارامی سووریا نا روونە.

بەسام ئیسحاق، ئەندامی دەسته‌ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، راگەیاند، زانیارییەكان دەربارەی رێككەوتنی توركیا و ئەمه‌ریكا لە بارەی ناوچەی ئارامی سووریا درووست نین و ھێشتا نا روونییەك ھەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنەكە ھەنگاوێكی باش بوو بۆ دوورخستنەوەی ناوچەكە لە شەڕێكی نوێ و دەرفەتێكە بۆ دەستپێكردنی دانووستان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ پارتی سەعادەتی توركیا رایگەیاند، رێككەوتنی ئەمه‌ریكا و توركیا لە ئارادا نییە و ئەو دوو وڵاتە رێكنەكەوتوون.

له‌ نوێترین پێشهاتیشدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئەوەی ناوچەیەكی ئارام لە رۆژھەڵاتی فورات درووست بكەن.

گوتیشی: توركیا له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و هه‌نگاوی گرنگیان ناوه‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمه‌ریكا ھاوشێوەی منبج توركیا سەرقاڵ بكات، ئەوان سەربەخۆیانە دەچنە ھەرێمەكە و یەپەگە و پەكەكە له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ناو دەبەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending