نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له 9 ملیۆن سووری له دۆخی نه‌بوونی ئاسایشى خۆراكدا ده‌ژین
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لۆوكۆک، ئاشكرایكرد له سووریا نۆ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل له نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكدا ده‌ژین و دوو ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار منداڵیش كه له قۆناغی خوێندندان، ناتوانن بچنه خوێندنگه.
مارك لۆوكۆك له میانی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین كۆنفرانسی بڕۆكسل له‌ژێر ناونیشانی "پشتیوانییكردن له سووریا و ئایندهی ناوچه‌كه" كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه سازكرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
لۆوكۆك باسی له‌وه‌كرد شه‌ڕی ناوخۆی سووریا پێی ناوه‌ته ساڵی ١٠ههمییهوه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش به نزیكه‌یی هاوتای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانییه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه قه‌یرانی سووریا نه‌ک ته‌نها له‌و وڵاته به‌ڵكو له ته‌واوی ناوچه‌كه بووه‌ته هۆی وێرانكاریی و سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌شی كرد كه ئامێزیان بۆ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره سوورییه هه‌ڵاتووه‌كان له جه‌نگ، كردووه‌ته‌وه.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا له پاڵ شه‌ڕی ناوخۆدا، سوورییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدان، دۆخی ئابووریی تێكچووه و خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كان نرخیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵكشاوه.
مارك لۆوكۆك ئاشكرایكرد به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له وڵاته‌كه نۆ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار سڤیل له دۆخی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكدا ده‌ژین.
- بانگه‌وازی هاوكاریی به بڕی سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ١٠ ملیۆن سڤیل
لۆوكۆک باسی له‌وه‌شكرد به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له سووریا دوو ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار منداڵ كه له قۆناعی خوێندندان و ناتوانن بچنه خوێندنگه، هاوكات ملیۆنێک و ٦٠٠ هه‌زار منداڵ هه‌ن كه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ره‌نگه له خوێندن بێبه‌ش بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد داوای بڕی سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاریان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ١٠ ملیۆن هاووڵاتی سڤیل له سووریا تا كۆتایی ئه‌مساڵ كردووه و بانگه‌وازی له وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش كرد به بیركردنه‌وه له دۆخی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه سوورییه‌كان، به ده‌ستێكی كراوه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.