English | عربي

له‌ هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت


له‌ هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت

2019/08/12 | 13:45

(هەواڵ كوردستان)- پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی رایگەیاندوه‌ ، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا لە چوار پارێزگا ئەگەری باران بارین هەیە.

  ئەمڕۆ 12ی ئاب واسق ئەلسەلامی پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی  لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاندووە،لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و موسڵ ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا.

ئه‌و پێشبینیکاره‌ باسی لەوەشکردووە ،کە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری وڵات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending