English | عربي

لە گوندێکی پشدەر لە جەژنی قورباندا قوربانیی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێت


لە گوندێکی پشدەر لە جەژنی قورباندا قوربانیی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێت

2019/08/12 | 16:25

(هەواڵ كوردستان)- هەر ماڵێک نزیکەی ٢٠ کیلۆ گۆشتی بەردەکەوێت

لە گوندی زورکانی شارەدێی سەنگەسەری سنووری پشدەر وەک نەریتێکی ساڵانە لە جەژنی قورباندا قوربانیی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە زیاتر لە دوو هەزار سێسەد کەسە و ساڵانی ژمارەیەکی هێند زۆر ئاژەڵ لە جەژنی قورباندا لەو گوندە دەکرێتە قوربانی هەر خانەوادەیەک نزیکەی ٢٠ کیلۆ گۆشتی بەردەکەوێت.

 

ئیبراهیم حەمە، دانیشتوویەکی گوندی زورکانە لە سنووری پشدەر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بۆ ئەمساڵیش لە گوندەکەمان وەکو داب و نەریتێکی کۆنی باب و باپیرانمان کە لەجەژنی قورباندا ئاژەڵێکی زۆریان کردووەتە قوربانی، بۆ هەر ماڵێک زیاتر لە ژمارەی ئەندامانی خێزانە کیلۆ گۆشتیان بەردەکەوێت کە دەگاتە نزیکەی ٢٠ کیلۆ".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەنێو گوندەکە قوربانییکردنی بە کۆمەڵ بووەتە نەریتێکی ساڵانە و هەمووان بە هەرەوەزی کارەکە ئەنجام دەدەن و گۆشتەکەش بە یەکسانیی دابەش دەکەن.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending