English | عربي

"نابێت جارێكی دیكه‌ خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت" مەسعود بارزانی: نیگەرانین لە تۆپباران و بۆردومانەکانی ئێران و تورکیا



2019/08/12 | 16:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مەسعود بارزانی رایگەیاند، نیگەرانن لە تۆپباران و بۆردومانەکانی ئێران و تورکیا و "ئەگەر بەهانە نەدرێتە دەست ئێران و تورکیا، نە تۆپباران دەکرێت و نە فڕۆکەش بۆردومان دەکات".مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە دوەم رۆژی جەژندا لەگەڵ کەسایەتیی و هاونیشتمانییانی باڵەکایەتی کۆبوەوە و رایگەیاند، "10 ساڵ لە خۆشترین سەردەمی تەمەنمان لێرە بەسەر بردوە، لە ساڵانی 1965 تاوەکو 1975، هەمو بیرەوەرییە خۆشەکانی ئێمە لەو دەڤەرەیە، زستانان لە دەڤەری باڵەیان لە دیلمان بوین لای کوێخا ئیبراهیم، هاوینانیش لە حاجی ئۆمەران".ئەو دەڤەرە، دەڤەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بارەگای سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول لێرە بوە، خەڵکێکی زۆر دڵسۆز و بە بیروباوەڕ لەو ناوچەیە پەروەردەکراوە، زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دەڤەرە، دەڤەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بارەگای سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول لێرە بوە، خەڵکێکی زۆر دڵسۆز و بە بیروباوەڕ لەو ناوچەیە پەروەردەکراوە، زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە، فشارێکی زۆری دوژمنیان لەسەر بوە، شەو و رۆژ فڕۆکە بەسەر ئەو ناوچەیە سوڕاوەتەوە و گوندەکانی بۆردومان کردوە، زۆرێک لەو گوندانەی کەوتبونە سەر هێڵی بەرە لە گەروی عومەر ئاغاوە تاوەکو دەگاتە دۆڵی ئاکۆیان، ئەو گوندانە شەو و رۆژ لەژێر ئاگری تۆپخانەی دوژمندابون، گوندەکانیش کە دەکەوتنە قوڵایی ناوچەکەش لەژێر هێرشی بۆردومانی فڕۆکەکاندابون".دوژمن زۆر هەوڵیدا جاسوس لەو ناوچەیە دروستبکات، بەڵام پێی نەکرا، زۆر هەوڵیدا دۆخی شۆڕش تێکبدات، چونکە دەیزانی ئەگەر لێرە تێکبچێت لە هەموو شوێنەکانی دیکەش دۆخەکە تێکدەچێت

 

مەسعود بارزانی وتیشی، "دوژمن زۆر هەوڵیدا جاسوس لەو ناوچەیە دروستبکات، بەڵام پێی نەکرا، زۆر هەوڵیدا دۆخی شۆڕش تێکبدات، چونکە دەیزانی ئەگەر لێرە تێکبچێت لە هەموو شوێنەکانی دیکەش دۆخەکە تێکدەچێت، بەڵام نەیتوانی، بۆیە ئەمڕۆ من بە دەرفەتم زانی کە بێمە خزمەتی ئێوە بۆ جەژنە پیرۆزە، بۆ ئەوەی داوای لێبووردنیشتان لێبکەم، چونکە ئەگەر ئێوە گلەیی بکەن گلەیی ئێوە قبووڵ دەکەم ئەگەر نەشیکەن لە چاکەی خۆتانە، بەڵام من گلەیی لەخۆم دەکەم دەبوا من ساڵێ جارێک هەر بهاتمایەتە ئەو ناوچەیە، ئێستاش وەکو باسمکرد بۆ جەژنە پیرۆزە هاتوم بۆ ئەوەی ئەحواڵی ئێوەش بپرسم و ناوچەکەش ببینمەوە".حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی ئەو ناوچەیە بکات

 

مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕو، "لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەرنامەیەکی رێکوپێک دەبێت بۆ ئەو ناوچەیە دابنرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی ئەو ناوچەیە بکات، چۆن ئەو ناوچەیە بەرگەی فشارێکی زۆری لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان گرت، دەبێت قەرەبو بکرێتەوە، زۆر خۆشحاڵم کە دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا بێمە سەردانی ئێوە، جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێت".لەڕاستیدا ئێمە نیگەرانین لەو بارودۆخە‌ نالەبارەی لەسەر سنورەکان دروستبوە، هەندێکجار تۆپبارانە و هەندێکجار بۆردومانە هی ئێران و تورکیا

 

بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی، "لەڕاستیدا ئێمە نیگەرانین لەو بارودۆخە‌ نالەبارەی لەسەر سنورەکان دروستبوە، هەندێکجار تۆپبارانە و هەندێکجار بۆردومانە هی ئێران و تورکیا، بێگومان ئەگەر بەهانە نەدرێتە دەست ئێران و تورکیا، نە تۆپباران دەکرێت و نە فڕۆکەش بۆردومان دەکات، لەبەر ئەوە دەبێت چارەسەری ئەو بارودۆخە بکرێت بەشێوەیەک خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەمو ناوچەکانی دیکە چیتر باجی ئەو باردۆخە نالەبارە نەدەن".ئێمە لە هەوڵداین، بە شێوەیەک کە نابێت خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێت

 

لەبارەی شەڕی ناوخۆی کوردەوە مەسعود بارزانی رونیکردەوە، "ئێمە لە هەوڵداین، بە شێوەیەک کە نابێت خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێت، بەڵام پێویستە موراعاتی وەزعی هەرێم بکرێت، تەنیا شوێنە کە ئومێدی خەڵکە، ئەگەر ئەم ئومێدە نەما هەمو شت تەواو دەبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending