English | عربي

گۆڤار ئه‌نوه‌ر: جه‌ژنی ساڵانی پێشتر خۆشتر بوو


گۆڤار ئه‌نوه‌ر: جه‌ژنی ساڵانی پێشتر خۆشتر بوو

2019/08/12 | 16:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

گۆڤار ئه‌نوه‌ر، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیی كورد، پێی وایه‌ جه‌ژنی ساڵانی ڕابردوو گه‌رم و گوڕتر بووه‌ و ده‌شڵێ: "ئێستا به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خه‌ڵك كه‌متر سه‌ردانی یه‌كدی ده‌كه‌ن".

له‌باره‌ی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵه‌وه‌ گۆڤار ئه‌نوه‌ر به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "وێرای جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌م له‌ ته‌واوی خزم و هاوڕێیان، تاموچێژی جه‌ژنی ئێستا وه‌ك جاران نه‌ماوه‌، پێشتر خه‌ڵك بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی یه‌كدییان ده‌كرد، ئێستا به‌ نامه‌ و ته‌له‌فۆن خه‌ڵك جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن".

گوتیشی: "جه‌ژنی ساڵانی پێشتر خۆشتر بوو به‌ به‌راورد جه‌ژنى ئێستا، خه‌ڵكی ئێستا به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending