English | عربي

تیمی هەماهەنگی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە دەستبەکارەکانیان دەکەن


تیمی هەماهەنگی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە دەستبەکارەکانیان دەکەن

2019/08/12 | 16:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تیمێکی شەش ئەندامی ئەمریکا گەیشتونەتە تورکیا بۆ ئامادەسازیکردن بۆ دروستکردنی ناوەندێکی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا.لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەینەوە 

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی حکومەتی تورکیا، هلوسی ئاکار، وەزی بەرگری تورکیا رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەنەوە. پلانی B و پلانی C مان هەیە ئەگەر ئەمانە وەک خۆی بەڕێوەنەچو

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای کردنەوەی ئەم ناوەندە هاوبەشەی ئۆپەراسیۆن، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژی و رۆحیەتی هاوپەیمانیدا بەردەوام دەبین لەبەرەوپێشبردنی، بەڵام بۆ خۆمان پلانی B و پلانی C مان هەیە ئەگەر ئەمانە وەک خۆی بەڕێوەنەچو".داوامان کرد یەپەگە لەناوچەکە بچێتە دەرەوە، چەکە قورسەکان وەربگیرێنەوە

 

ئاکار لەبارەی ناوچەی ئارامه‌وه‌ رایگەیاند، لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ تیمی ئەمریکی لە رۆژانی پێنج و حەوتی ئەم مانگە، مەودایەکی باشیان بڕیوە و وتی، "دەستپێکێکی باش بو، نیازمان، نیگەرانییەکانمان، داواکارییەکانمان دەرخست و ئەوانیش راوبۆچونیان دەرخست لەگەڵمان، وابەستە بەمەوە داوامان کرد یەپەگە لەناوچەکە بچێتەدەرەوە، چەکە قورسەکان وەربگیرێنەوە، هاوکات کۆنتڕۆڵ کردن و هەماهەنگی ئاسمانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی هەواڵگری زۆر گرنگە، لەهەندێک خاڵدا رێککەوتن کراو، گەیشتینە لێکتێگەیشتن".هەندێک کاتمان داناوە، چونکە لە ئەزمونەکانی پێشومانەوە بۆمان دەرکەوتوە، هەندێک دواکەوتن هەیە، هەندێکیان ماونەتەوە، قبوڵی ناکەین ئەمانە ببینینەوە

 

لەبارەی بونی کات و پابه‌ندی بەکاتەوە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکان ئاکار وتی، "هەندێک کاتمان داناوە، چونکە لە ئەزمونەکانی پێشومانەوە بۆمان دەرکەوتوە، هەندێک دواکەوتن هەیە، هەندێکیان ماونەتەوە، قبوڵی ناکەین ئەمانە ببینینەوە، ئیتر تەحەمولی ئەمانەمان نەماوە، هەرچیەک دەکەن دەبێت داخل بە پرۆگرامێک بکرێت".لەبارەی کاتی جێبەجێ کردنی پرۆگرامە هاوبەشەکانیانەوە، ئاکار رونیکردەوە، "لە رۆژانی داهاتودا لەگەڵ کردنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كاره‌كانی دكه‌یش ئه‌نجام ده‌ده‌ین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending