English | عربي

دڵسۆز ماوه‌تی: ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانم


دڵسۆز ماوه‌تی: ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانم

2019/08/12 | 17:30

(هەواڵ كوردستان)-

 

دڵسۆز ماوه‌تی، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ خه‌ریكی وێنه‌گرتنی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌ نوێیه‌كه‌یه‌تی.

دڵسۆز ماوه‌تى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، په‌یامێكی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، وێرای جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، باسی به‌شداریكردنی له‌ فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ) ده‌كات كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی وێنه‌گرتندایه‌.

ده‌ڵشێت: "ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنم له‌و فیلمه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانم و له‌ هه‌رێمی كوردستان نیم، به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوان بن".

فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ) چه‌ندین ئه‌كته‌ری كورد دیارترینیان (عیرفانى وه‌ستا محه‌مه‌د، دڵسۆز ماوه‌تی و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌) به‌شدارییان تێدا كردووه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت.

دڵسۆز ماوه‌تی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (لاڤه‌)یه‌، به‌شداریی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و زنجیره‌ درامای كردووه‌، چه‌ند ساڵێك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌ی شانۆیی كۆمیدیی (به‌زمی به‌زم) بوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending