English | عربي

هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی ماددەی١٤٠ کۆدەبنەوە


هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی ماددەی١٤٠ کۆدەبنەوە

2019/08/13 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)-

بریاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات دوای پشووی جەژنی قوربان شاندێکی ھەولێر دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جێبەجێکردنی مادەی١٤٠.

 

مەلا ناسر ئەحمەد بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای پشووەکانی جەژنی قوربان شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن بۆ جێبەجێکردنی مادەی

١٤".

گوتیشی: "حکوومەتی عێراق ناتوانێت بە بێ پێشمەرگە کۆنترۆڵی ناوچە کوردستانییەکان بکات رۆژ بەرۆژ دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە زیاتر تێکدەچێت".

 

ئاشکراشی کرد کە بەغدا دەسپێشخەری کردووە بۆ رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی مادەی١٤٠" ئەمەش ھەنگاوێکی باشە بۆ رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا".

 

رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکووتی ھەرێمی کوردستان گوتی لەگەڵ سوپای عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە و پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچە کوردستانییەکان ھەیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending