English | عربي

ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران كه‌هاولاَتی كوردیان سه‌ربڕیوه‌


ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران كه‌هاولاَتی كوردیان سه‌ربڕیوه‌

2019/08/13 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)- له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق  ڕایگه‌یاندوه‌،ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركران كه‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ى سێ هاوڵاتى كوردیان رفاندووه‌ و دواتر له‌ حه‌ویجه‌ سه‌ریان بڕیوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئاشکرایکردوه‌، چه‌ند چه‌كدارێكى داعش له‌ سنورى كه‌ركوك دەستگیرکراون و بە ده‌ستگیركردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش “سێ شانه‌ى داعش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ویه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانیش، ئه‌میری ئاشه‌كانی رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌ له‌ قه‌زاى حه‌ویجه یه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه‌، تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان ناوه‌ به‌وه‌ى سێ هاوڵاتى كوردیان له‌ كه‌ركوك رفاندووه‌ و دواتر له‌ حه‌ویجه‌ سه‌ریان بڕیوون .

ڕاشیگه‌یاندوه‌،له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ماندا دوو كه‌سمان ئازادكرد كرد له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌ پێش 15 رۆژ له‌ كه‌ركوك رفێندرابوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending