English | عربي

ته‌رمی شێوێنراوی ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ له‌ سندوقی میوه‌دا دۆزرایه‌وه‌


 ته‌رمی شێوێنراوی ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ له‌ سندوقی میوه‌دا دۆزرایه‌وه‌

2019/08/13 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

شایه‌تحاڵه‌كان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ته‌رمی ژن و منداڵی ناحیه‌یه‌كی ستراتیژیی عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێویێنراوی خراونه‌ته‌ ناو سندوقی میوه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند ساڵێك له‌لایه‌ن میلیشیای چه‌كدار رفێنرابوون و كوژرابوون.

شایه‌تحاڵێك به‌ناوی حاجی ئه‌بو ره‌عد له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: " ئه‌و ته‌رمانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ربه‌لا به‌خاك بسپێردرێن، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانیانی شاره‌دێی جه‌رف سه‌خه‌ر و محاویلی پارێزگای بابلن، ته‌رمه‌كانیش دوای شێواندنیان خراونه‌ته‌ ناو سندوقی میوه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌لامانه‌وه‌ سه‌یره‌ حكوومه‌تی عێراق بێده‌نگیه‌كی نامۆی هه‌ڵبژاردووه‌ ته‌نانه‌ت پاش مردنی هاووڵاتیانی عێراقیش هیچ جووڵه‌یه‌ك ناكات.

حكوومه‌تی عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ته‌رمه‌كان له‌ ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خر بنێژرێن، له‌ به‌رامبه‌ردا خۆبه‌خشێك به‌ڵێنیداوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ته‌رمه‌كان بگوازێته‌وه‌ گۆڕستانی كه‌ربه‌لا و له‌وێ به‌خاكیان بسپێرێت و 31 ته‌رمی نه‌ناسراوی ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ گۆڕستانه‌كه‌".

هه‌روه‌ها لایه‌نی پزیشكی له‌ حلـه‌ به‌چه‌ند هۆیه‌كی نادیار ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ته‌رمه‌كانی دیكه‌ راده‌ست بكاته‌وه‌.

شاره‌دێی جه‌رف سه‌خه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌ست داعش كۆنترۆڵكرایه‌وه‌، 120 هه‌زار له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ گوازرانه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ هۆزی جه‌نابی بوون.

ناحیه‌ی جه‌رف سه‌خه‌ر له‌ باكووری پارێزگای بابل پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه‌ كه‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

له‌ مانگی ئابی ساڵی 2017 دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌كدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای یاسایی دژی هه‌ر سیاسییه‌ك كه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی جه‌رف سه‌خه‌ر بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان بكات، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نیش بۆ پاڵپشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو كه‌ كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌ به‌غدا و ئه‌نبار و بابل به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending