English | عربي

حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕؤژێكی تریش بو به‌ پشوو


حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕؤژێكی تریش بو به‌ پشوو

2019/08/13 | 14:00

(هەواڵ كوردستان)- له‌باره‌ى ماوه‌ى پشووى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵیت، 15 ى 8 ى 2019 ش له‌ چوارچێوه‌ى پشووه‌كه‌دایه‌ و ده‌وام نابێت.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 15 ى 8 ى 2019 له‌گه‌ڵ رۆژه‌ پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت و له‌ داموده‌زگاكان پشووى فه‌رمى ده‌بێت و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

پێشتر حكومه‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 11 ى 8 ى 2019 تا رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 15 ى 8 ى 2019، له‌ داموده‌زگاكان پشووى فه‌رمى ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ وا لێكدانه‌وه‌ى بۆ كرا كه‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending