هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ساڵی تازە

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ساڵی تازە
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ساڵی تازە

2019-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی لە کوردستانیانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین و، پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم کادیر و ئەندامانی دڵسۆزی پارتیمان دەكەین، هیوادارین ساڵی تازە، ساڵی دەستكەوتی زیاتر و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەكەمان بێت.

 هەلومەرج و بارودۆخی هەستیاری عیراق و ناوچەكە وا دەخوازێ و ئەركی سەرشانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ پتەوكردنی یەكڕیزیی و هەماهەنگی و یەكدەنگیی تا بە هەموو لایەك بتوانین رەوشی ئارام و سەقامگیریی ھەرێم و دەسكەوتەكانمان بپارێزین و هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بنێین.  جارێكی دیكە و  بۆ ساڵی نوێ، جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر چەسپاندنی پرەنسیپە راستەقینەكانی هاوپەیمانیەتی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و  ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و گیانی لێبووردەیی لە نێوان گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكاندا.
ئومێدەوارین ساڵی ٢٠٢٠ ، ساڵێكی پڕ ئاسوودەیی و بەختەوەری و ساڵی گەیشتنمان بێت بە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی گەلی کوردستان..

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

31/12/2019