English | عربي

کەرکوک؛ ژنێك لەگەل پیاوێکی دیکە دەست تێکەڵ دەکات و مێردەكەی خۆی دەكوژێت


کەرکوک؛ ژنێك لەگەل پیاوێکی دیکە دەست تێکەڵ دەکات و مێردەكەی خۆی دەكوژێت

2019/08/13 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

دوای دەستتێکەڵکردنی ژنێک لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا، لەگەڵ دۆستەکەی پلان دژی مێردەکەی دادەرێژن و بەشێوەیەکی درندانە دەیکوژن.

سێ‌ ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ دۆستەكەی پیلانی بۆ جێبەجێكردنی تاوانێك لە گەڕەكی نەسر لە كەركوك داناوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی فورات-ی عێراقی کە لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردوەتەوە "ژنەکە تەمەنی 20 ساڵ بوە،  سێ‌ ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ دۆستەكەی پیلانی بۆ جێبەجێكردنی تاوانێك لە گەڕەكی نەسر لە كەركوك داناوە".دۆستی ژنەكە سێ‌ گوللـەی ناوە بە قوربانیەكەوە لە ماڵەكەیدا

بە وتەی سەرچاوە ئەمنیەکە پاش پلان بۆ داڕشتنى تاوانەکە، دۆستی ژنەكە سێ‌ گوللـەی ناوە بە قوربانیەكەوە لە ماڵەكەیدا، بەڵام نەمردووە، "پاشان لەگەڵ ژنەکە خنكاندویانە".

گرژى کەوتوەتە نێوان دۆستى ئافرەتەکە و مێردەکەى

دەربارەى ئاشکرابونى تاوانەکە، سەرچاوەکە رونى کردوەتەوە پاش ئەوەى گرژى کەوتوەتە نێوان دۆستى ئافرەتەکە و مێردەکەى، منداڵەکەى بریندار بوە پاش ئەوەى ژنەکە منداڵەکەى بردوەتە نەخۆشخانە، روداوەکە ئاشکرا بوە و ژنەکە دانى بە کوشتنەکەدا ناوە.سەرچاوە کە باسی لە دەستگیرکردنى ژنەکەو هەڵهاتنى دۆستەکەى کردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending