English | عربي

ته‌ندروستیی كۆیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌


ته‌ندروستیی كۆیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2019/08/13 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى هه‌واڵى هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سه‌باره‌ت بەوەی هەندێک پەیج هەواڵێکیان بڵاو کردووه‌تەوە، كه‌ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید چەند نەخۆشێکی لێیە و پزیشکی ئێشکگری لێ نییە و نەخۆش ببینێت".

ته‌ندروستیی كۆیه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "دوای پەیوەندیکردنمان بە عه‌بدوڵا مه‌حموود، جێگری بەرێوبەری نەحۆشخانە، ڕای گەیاند كه‌ لە بەشی فریاکەوتن پزیشکی ئێشکگری لێیە و نەخۆش بەڕێ دەکات، لە بەیانییەوە نزیکەی 200 نەحۆشی بینیوە، ئەو هەواڵەی لە پەیجەکان بڵاو کراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییه‌وه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending