English | عربي

له‌ كه‌لار هاووڵاتییەک بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر دەدۆزێتەوە و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌


له‌ كه‌لار هاووڵاتییەک بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆر دەدۆزێتەوە و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

2019/08/13 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، هاووڵاتییه‌ك بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆرى دۆزیوه‌ته‌وه‌ و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاووڵاتییەک لە شاره‌دێی (ڕزگاری)ى سەر بە کەلار، بڕی پێنج هەزار و 600 دۆلارى ئه‌مریكى و 274 هه‌زار دینارى عیراقی دۆزییەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی، ڕادەستی پۆلیسی ڕزگاری کرد".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئەو بڕە پارەیە لە بەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیرا و ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending