English | عربي

"33 پڕۆژه‌ له‌ كه‌رتی هونه‌ری و وه‌رزشی ئه‌نجام دراوە"



2019/08/13 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی هونەریی و وەرزشی بڵاودەكاتەوە لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تا 25-7-2019.  بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی داون دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 33 پڕۆژە لە كەرتی هونەریی و وەزرشی ئەنجام دراون،  كە 2 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 10 پڕۆژه‌یان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 8 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 13 پڕۆژەیان لە لایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە.

لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی  هونه‌ریی و وه‌رزشی دەردەكەوێ كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی سەد و چل ملیۆن و سەد هەزار دۆلار، ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری دووسەد و سیانزە دۆنم دووجا.لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە. هێدی كاكەیی 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending