هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر پشتیوانی له‌سزادانی ئێران ، ئێران وه‌ڵامی سعودیا ده‌داته‌وه‌

له‌سه‌ر پشتیوانی له‌سزادانی ئێران ، ئێران وه‌ڵامی سعودیا ده‌داته‌وه‌
له‌سه‌ر پشتیوانی له‌سزادانی ئێران ، ئێران وه‌ڵامی سعودیا ده‌داته‌وه‌

2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای ئەوەی سعودییە پشتیوانی بۆچوونێكی ئەمریكای كرد لەدرێژكردنەوەی سزادانی ئێران بۆ كڕینی چەك، ئێران وەڵام دەداتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەندێك وڵاتی ناوچەكە دەست لەدژایەتی كردنی تاران هه‌ڵناگرن و بەردەوام گوێڕایەڵی ئەمریكا دەكەن.

موسەوی راشیگه‌یاند: سعودییەو بەحرەین، خۆیان سەرچاوەی تیرۆرو ڕادیكاڵیزمن و ساڵانێكە بە پاڵپشتی گرووپە تیرۆرییەكانی وەك قاعیدەو داعش بوونەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچە، تۆمەتی بێ بنەما دەدەنە پاڵ ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ئەو وڵاتانە لەكاتێكدا پشتیوانی ئەمریكا دەكەن بۆ گەمارۆی چەك لەسەر وڵاتەكەی، لەهەمان كاتدا بەچەكی ئەمریكی بە هەزاران هاوڵاتی لەناوچەكە كوژراوە.