English | عربي

رێگری لەهەوڵێکی نایاسایی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەکرێت


رێگری لەهەوڵێکی نایاسایی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەکرێت

2019/08/14 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-چەند پەرلەمانتارێکی بریتانیا لەداگایەکی سکۆتلەندا هەوڵی رێگریکردن لەسەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا دەگرن کە بەنیازە لەڕێگەی داخستنی پەرلەمانی وڵاتەکەیانەوە پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن تێپەڕێنێت.بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، ئەمرۆ سێشەممە چەند پەرلەمانتارێکی بریتانیا  هەوڵەکانی خۆیان لەداگایەکی سکۆتلەنداوە دەستپێکردوە بۆ رێگریکردن لەسەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا کە بەنیازە لەڕێگەی داخستنی پەرلەمانی وڵاتەکەیانەوە پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن تێپەڕێنێت.ئەم هەوڵەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ داخستنی پەرلەمان و تێپەڕاندنی پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن، پاش هەوڵی چەند پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە هات بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ بلۆککردنی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن کەبریاروایە مانگی داهاتو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەستپێبکەن. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک کە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشکرابکات، رایگەیاندوە ئەو چاڵێنجەی ئەوان هەفتەی دوەمی مانگی داهاتو دەستپێدەکات کاتێک پەرلەمانتاران سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکن لەبارەی ئایرلەندای باکور.ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە یەکێتی ئەوروپا تا دوای ئەو گفتۆیەی ئەوان چاوەڕێدەکات.31ی ئابی داهاتو دواین وادەیە بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەورپا، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەوڵی دەرکردنی وڵاتەکەی بەبێ رێکەوتن دەدات و پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران و بەشێک لەپەرلەمانتارانی پارتەکەی خۆشی هەوڵی رێگرتن دەدەن. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending