English | عربي

قایمقامی دەربەندیخان بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات


قایمقامی دەربەندیخان بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

2019/08/14 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بون، چاك دەكرێنەوە.ئەمە لەکاتێدایە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ و خاوەنی پرۆژەکانی چاڤیلاندو گوندی ئەڵمانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندبو، لەماوەی هەفتەیەکدا تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەکاتەوە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending