ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ دروستكردنی پارچه‌كانی ئێف 35
دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوته‌بێژێكی پنتاگۆن رایگه‌یاند: كۆمپانیا توركییه‌كان تا 2022 به‌رده‌وامده‌بن له به‌رهه‌مهێنانی 139 پارچه بۆ فڕۆكه‌ی ئێف-35.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، بڵاویكرده‌وه كه تا ساڵی 2022 به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌ندێk پارچه‌ی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی ئێف-٣٥.
جێسیكا ماكسوێل رایگه‌یاند: هاوبه‌شه پیشهسازییهكانمان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كانیان. به‌رنامه‌ی ئێف-35 له‌م خاڵه‌دا هه‌وڵیدا خۆی به‌دوور بگرێت له تێچوون، تێكدانی سیستم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناپێویستی گرێبه‌ست.
ماكسوێل باسی له‌وه‌ش كرد كه له هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌ی ئێف-35 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كان و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه درێژه به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-400ی له رووسیا كڕی، ئه‌مریكا له مانگی ته‌مووزی رابردوودا هاوبه‌شی توركیای له به‌رنامه‌ی ئێف-35دا هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام گرێبه‌ستی كۆمپانیا توركییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پارچه دیاریكراوه‌كانی فڕۆكه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه و، رێگه‌یدا تا دۆزینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نوێ كۆمپانیا توركییه‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامبن له به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه دواكه‌وتنی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی ئێف-35دا رووی‌دابوو.
كۆمپانیا توركییه‌كان، زیاد له هه‌زار پارچه‌یان بۆ فڕۆكه‌ی ئێف-35 به‌رهه‌مده‌هێنا.
توركیا گرێبه‌ستی كڕینی100 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری ئێف-35ی كردبوو و له‌و ژماره‌یه‌ش خاوه‌ندارێتی شه‌شیانی وه‌رگرتبوو.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شیی توركیا هه‌ڵپه‌سێردرا، له بوودجه‌ی به‌رگریی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا دهسهڵاتدرابوو به پنتاگۆن بۆ كڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا.