English | عربي

مووچەی توێژێک لە هەرێمی کوردستان ھاوتای بەغدا دەکرێت


مووچەی توێژێک لە هەرێمی کوردستان ھاوتای بەغدا دەکرێت

2019/08/14 | 10:45

(هەواڵ كوردستان)-  

ئەندامێکی لیژنەی شەھیدان و ئەندالکراوان لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لیستی ناوی شەھیدان و وارسی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لە دوو مانگی داھاتوو بریاری کۆتای لێ دەدرێت.

ناسر ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمان کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای چەندین کۆبوونەوە لە نێوان ھەولێر و بەغدا گەیشتووینەتە ئەو بریارەی کە مووچەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و وارسی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھاوتای بەغدا بکرێت".

گوتیشی : "لیستەکە لە بەغدایە لەماوەی دوو مانگی داھاتوو بریاری کۆتای لێدەدرێت و مووچەکانیان ھاوتای بەغدای لێدەکرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو بریارە لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسییە جگە لە مووچەکانیان سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانەش دەگرێتەوە کە لە یاساکەدا ھەیە.لە بارەی زیدانیانی سیاسی.

جەختیشیکردەوە، بە پێ یاسا لە ھەرێمی کوردستان زیندانی سیاسی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ مووچە وەردەگرێت، بەڵام بەغدا بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ ئەم بریارەش لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستانە.

پێشتر لە نێوان ھەولێر و بەغدا چەندین کۆبوونەوە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام درابووو بەڵام کێشەی یاسا و نەبوونی وەزارەت لە بەغدا رێگرە لە گەیشتنە رێککەوتن و دەبێت ئەو کێشانەش چارەسەر بکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending