English | عربي

نرخی نەوتی خاو بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە


نرخی نەوتی خاو بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە

2019/08/14 | 10:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بەهۆی دواخستنی بڕیاری زیاکدکردنی رێژەی لەسەدا 10ی گومرگ لەسەر کاڵای چینی لەلایەن ئەمریکاوە  نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە. نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 بەرزبوەوە بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن بی سی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 ی نرخی دواین مامەڵەی بەرزبوەوە و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەشتە 61.20 دۆلار، ئەوەش بەهۆی هێوربونەوەی دودڵی و نیگەرانییەکانی بازاڕ لەئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی و خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانی.  نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی  بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە و بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بوەتە  57.10 دۆلار. ئەوەش زۆرترین رێژەی زیادبونی رۆژانەی نرخی نەوتە لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە کە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین سەریهەڵداوە. لەلایەکی ترەوە کەمبونەوەی رێژەی نەوت لەعەمباری کڕین و فرۆشتنەکانی ئەوروپا و کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک رۆڵی بەرچاویان لەبەرزبونەوەی نرخی نەوتدا بینیوە.

ئەمە لەکاتێدایە دوێنێ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی چین لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی بازرگانی چین و ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەیانکردوە و بریاریانداوە دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە بەئامانجی گەشتن بەرێکەوتن. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending