English | عربي

حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی دەدات


حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی دەدات

2019/08/14 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)-  

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی بده‌ن به‌تایبه‌ت دوای ناره‌زایی جووتیاران له‌ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ بازاره‌كانی كوردستان.

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می هه‌نجیر و سێو باجی زیاتری له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، له‌دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م و راگه‌یاندنی هێڵی گشتی حكوومه‌ت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌وه‌زاره‌تی ئێمه‌شه‌وه‌ خه‌ریكی دارشتنی پلانین بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌".

گوتیشی: "وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و دارایی و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان ده‌بێت هاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending