English | عربي

پارێزگاری هەولێر: پلانی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو


پارێزگاری هەولێر: پلانی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو

2019/08/14 | 14:05

(هەواڵ كوردستان)-  

پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌ڵك و سه‌رجه‌م كاسبكارانی شاری هه‌ولێر ده‌كات كه‌ پابه‌ند بوون به‌ رێنمایی و سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی رۆژانی جه‌ژنه‌وه‌.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هەولێر به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "پلانی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌ویست وه‌ك خۆی له‌ پلانه‌كه‌ هاته‌دی، سوپاسی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و كاسبكاران و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ به‌ده‌م رێنماییه‌كانه‌وه‌ هاتن و به‌بێ گرفت ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌رێوه‌ چوو".

گوتیشی: "هه‌ولێر بەرەو پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت و چاومان له‌وه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ بكرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending