English | عربي

ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بە فێنکترین شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت


ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بە فێنکترین شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت

2019/08/14 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)-  

ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێر بە فێنکترین ناوچە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.

بەپێی راپۆرتێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە دوێنێ سێشەممە 13/8/2019، ناحیەی (حاجی ئۆمەرانی)ی سەر بە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای تێیدا 29 پلەی سەدی بووە، کە ئەمەش بە فێنکترین ناوچە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.

کەشناسی لە راپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەرزترین پلەی گەرما شاری خانەقین تۆمارکرا، کە دوێنێ پلەی گەرمی تێیدا گەیشتە 51 پلەی سەدی.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێکی چڕی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending