English | عربي

"لایەنە عێراقییەکانیش لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دان"



2019/08/14 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێ، لایەنە عێراقییەکانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕی کە دەبێ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێ و لە پرسەکانی دیکە جوودا بکرێتەوە.

ھەدار بارزانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی رێکەوتنی کۆتلەکان لەسەر یاسای بودجەی گشتیی عێراق بەھیچ شێوەیەک حکوومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ببڕێت، چونکە بەگوێرەی یاسای بودجە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و ئەگەر ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوت رادەستی بەغدا بکات ئەوا پشکی بودجە رەوانە دەکرێ و بە پێچەوانەوە نرخی نەوت لە بازاڕی جیھاندا چەندە ئەوا لەبەرانبەر پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل لە پشکی بودجەی ھەرێم دەبڕدرێت  و ئەوەی دەمێنێتەوە رەوانە دەکرێت."جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان دەشڵێ، کارکردنی لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوامی ھەیە و بڕیارە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمانی عێراق تا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێ.پێوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا، هەدار بارزانی گوتی، پێویستە هەولێر و بەغدا رێککەوتن بکەن، چونکە ھیچ لایەنێک لەگەڵ ئەوەدانیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ببڕدرێت لەلایەن عێراقەوە، ھەتا لایەنە عێراقییەکانیش لەگەڵ ئەوەدانین ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داھاتووش بەردەوامی ھەبێت، بەڵام ئەوان دوپات لەوە دەکەنەوە ئەگەر ھەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەکات جگە لە مووچە، پشکی بودجەی ھەرێم رەوانە نەکرێت.قائید میرۆ








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending