English | عربي

خۆپیشاندەرانی چین فرۆکەخانەی هۆنگ کۆنگیان داخست


خۆپیشاندەرانی چین فرۆکەخانەی هۆنگ کۆنگیان داخست

2019/08/14 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بۆ رۆژی دوەم، خۆپیشاندەرانی چین لەهۆنکۆنگی پایتەختی ئەو وڵاتە فرۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی گرنگی ئاسیایان کۆنترۆڵکرد و رێگای هاتوچۆیان داخست.بەپێی هەوالێکی بی بی سی نیوز، بۆ رۆژی دوەم، خۆپیشاندەرانی چین لەهۆنکۆنگی پایتەختی ئەو وڵاتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆنکۆنگیان کۆنترۆڵکرد و رێگای هاتوچۆکەیان گرت.لێشاوی پۆلیس و بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە پاش کۆنترۆڵکردنی تێرمیناڵی فرۆکە خانەکە هات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کە بوەهۆی داخستنی بەشەکانی فڕینی فرۆکەخانەکە.هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس خۆپیشاندەران سێ کەسیان لەناو فڕۆکەخانەکە دەستگیرکردوە و ئازاریان داون دوای ئەوەی نیشانیانداوە کە پۆلیسن.پۆلیسی هۆنکۆنگیش دانی بەوەدا ناوە کەژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری پۆلیسیان بەجلی مەدەنییەوە ناردۆتە ناو خۆپیشاندەرانەوە. لەمانگی تەموزی رابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوام شەقامەکانی هۆنکۆنگی پایتەختی چینی تەنیوە، ئەوەش پاش ئەوەی باجی سەر هاوڵاتیان زیادکرا. هەرچەندە بڕیارەکە راگیراوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و داوای هەنگاوی دیکەی دیموکراسییانە لەحکومەت دەکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending