English | عربي

"13 پرۆژه‌ له‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاری لە هەرێم جێبه‌جێ ده‌كرێن"



2019/08/14 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی خزمەتگوزاری بڵاودەكاتەوە لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 13 پڕۆژە لە كەرتی خزمەتگوزاری ئەنجامدراوە كە 5 پڕۆژەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 3 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 2 پرۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك مۆڵەت دراوە، هەروەها 3 پڕۆژەشیان لە لایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە.

لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی خزمەتگوزاری دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی دووسەد و حەفتا و یەك ملیۆن و پێنجسەد و حەفتا هەزار دۆلار ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری حەوتسەد و چل دۆنم دووجا.    لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتیی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.

هێدی كاكەیی 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending