English | عربي

سوپای تورکیا بۆمبارانی چەند ناوچەیەکی سیدەکان دەکات


سوپای تورکیا بۆمبارانی چەند ناوچەیەکی سیدەکان دەکات

2019/08/14 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سوپای تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگی ژمارەیەک گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کردخەندان لەچەند سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی بۆهۆی بۆمبارانەکانی سوپای تورکیاوە ‌ئاگر لە ناوچەکە کەوتۆتەوە و روبەرێکی زۆری پاوان و دارستان سوتاوە.سوپاى تورکیا لەدواى کاتژمێر 9:00 لە ڕێگەی تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان و تۆپبارانی سنوری گوندەکانی خەلیفان و لێلکان و سیران و سنوری خواکورکی ناحیەی سیدەکانیان کرد وە و تا کو ئێستاش بۆردومانەکە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامە.هاوکات، بە پێى ئەوزانیاریانەى دەست خەندان کەوتوە، بۆردومانەکانى ئەمڕۆى تورکیا زیانى گیانى بەدواوە نەبوە، بەڵام بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر رەز و باخ سوتاون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending