English | عربي

بە وێنەوە... بەشێك لە هاووڵاتیان بە قوربانیكردن ژینگەیان پیس كردووە


بە وێنەوە... بەشێك لە هاووڵاتیان بە قوربانیكردن ژینگەیان پیس كردووە

2019/08/14 | 20:35

(هەواڵ كوردستان)-

لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا ڕەچاوی پاکوخاوێنی ژینگە نەکراوە و بەشێك لەو هاووڵاتیانەی قوربانیان كردووە، پاشماوەی ئاژەڵاكەنیان بە شێوەی نەشیاو فڕێ داوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە داخەوە ھەندێك لە ھاووڵاتیان لە قوربانیکردندا ئاژەڵەکانیان لە شوێنە گشتیەکان و سەر شەقامەکان کوشتووەتەوە، سیما و ژینگەی ناوچەکەیان پیس كردووە.

گوتیشی ئەوەندی پێمانکرابێت ڕێگریمان لەو ھاووڵاتییانە کردووە و ھەڵمەتی پاککردنەوەشمان بۆ شوێنە پیسکراوەکان دەست پێکردووە.

لای خۆیەوە سەلیم میراودەولی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سروشتپارێزی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەوەی کێشەی لەبەردەم ژینگەی کوردستان دروست کردووە نەبوونی یاسایەکی ڕوون و تۆکمەیە بۆ سزادەرانی پیسکەرانی ژینگە، ئەوەش وای کردووە ھاووڵاتیان کەمتر ڕەچاوی پاکوخاوێنی ژینگە بکەن.

سەلیم میراودەلی گوتیشی لە پەرلەمانی کوردستاندا ھەوڵ دەدەن بە ھاوکاری شارەزایان و خەمخۆرانی ژینگە، یاسایەکی گشتگیر و گرنگ بۆ ژینگە دابنێن، کە لە ڕێیەوە زۆرێک لەو کێشە و مەترسیانەی سەر ئەو کەرتە بڕەوێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending