English | عربي

گه‌رمیان... بە هۆی شۆتی كارەباوە ئاگرێك لە گوندێك كەوتەوە


گه‌رمیان... بە هۆی شۆتی كارەباوە ئاگرێك لە گوندێك كەوتەوە

2019/08/14 | 22:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێكى گەورە به‌ هۆى شۆتى كاره‌باوه‌ له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ شاره‌دێی مەیدان كەوتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى شاره‌دێی مه‌یدان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ كاتژمێر 3.30 خوله‌كى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ هۆى شۆتى كاره‌باوه‌ ئاگرێك له‌ نزیك گوندى جاجیله‌ر كه‌وته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ كارمه‌ندانى بنكه‌ى به‌رگری شارستانیى مه‌یدان گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و توانیان به‌ هاوكارى خه‌ڵكى سنووره‌كه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

به‌ پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئاگره‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانى مادى و بڕینى كاره‌باى سنووره‌كه‌، هیچ زیانێكى گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كە فه‌رمانبه‌رانى چاكسازیی كاره‌باى مه‌یدان توانیویانه‌ شۆتى كاره‌باكه‌ چاك بكه‌ن و كاره‌باى نیشتیمانى بۆ سنووره‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending