English | عربي

توركیا... لە جەژندا ٣٠٧ كەس بوونەتە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ


توركیا... لە جەژندا ٣٠٧ كەس بوونەتە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ

2019/08/14 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)-

لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا، لە تەواوی توركیا ٧١ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە، لەو رووداوانەشدا ٣٠٧ كەس بوونەتە قوربانی، جگە لەوەی زیانی مادی زۆریش كەوتووەتەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە كە لە ٧١ رووداوی هاتوچۆدا ٣٠ كەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٧٦ی تریش بریندار بوون.

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی رۆژانە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات و هاووڵاتی تێدا دەبنە قوربانی، بەڵام بۆ ئەمساڵ رێژەی قوربانییەكان ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.

لە ماوەی ٨ مانگی ساڵی ٢٠١٩دا سەدان رووداوی هاتوچۆ لە توركیا روویان داوە، ژمارەی قوربانیانیش بە گیان لە دەستدان و بریندارەوە، هەزاری تێپەڕاندوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending