جيهان، ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا 10 مليۆن و 600 هەزار کەسى تێپەڕاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا 10 مليۆن و 600 هەزار کەسى تێپەڕاند و ئاماره‌كان تا دێت به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت
ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥١٤ هەزار و ٢٩٨ كەس.
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته 10 مليۆن و 600هەزار و 203 کەس.
بەپێی ماڵپەرى وڵدمیتهر كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، 514 هەزار و 298 كەس و پێنج مليۆن و 812 هەزار و 76 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها چوار ملیۆن و 273 هه‌زار و 558 تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
تا ئەمڕۆ به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ئەمريكا تۆماركراوە كه دوو ملیۆن و 727 هه‌زار و 996 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و 130 هه‌زار و 123 كه‌سیش به‌م هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.