هەواڵی کوردستان ئێستا

جوولەکە دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى له‌ خاكى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دەستپێکرد

جوولەکە دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى له‌ خاكى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دەستپێکرد
جوولەکە دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى له‌ خاكى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دەستپێکرد

2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە زەوییە داگیرکراوەکانی فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا، دروستکردنی یەکەی نوێی نیشتەجێبوونی جوولەکە دەستیپێکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند شایەتحاڵێک وەرگیراون، ژمارەیەکی زۆر جوولەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی جەبەل جالیس سەربە شاری خەلیل و سوپای ئیسڕائیل-یش ئەو ناوچەیەی وەک "ناوچەی سەربازی" راگەیاندووە و ئاڵای ئیسرائیل-یان هەڵداوە، بەمشێوەیە رێگری لە فەڵەستینییەکان کراوە بچنە ئەو ناوچەیە و دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی یەکەی نوێی نیشتەجێبوونی جوولەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جەبەل جەلیس دەکەوێتە سنووری شارەکانی حەلحول و سەعیرەوە و بەپێی رێککەوتنەکان خاکی فەڵەستینە.

لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئێستا، ئیسڕائیل لە کەناری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی قودس بەشێوەیەکی نایاسایی زیاتر لە ٢٧٠ یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکەی دروستکردووە و نزیکەی ٦٥٠ هەزار جوولەکەی هاوردە لەو یەکانەدا دەژین، ئەمەیش ژیانی فەڵەستینییەکانی قورستر کردوە.

بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش، تەواوی ئەو یەکە جوولەکەنشینانەی لە خاکە داگیرکراوەکاندا، دروستکراون.