هەواڵی کوردستان ئێستا

خشته‌ی دابه‌شكردنى كاره‌باى نیتشیمانى و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سۆران بڵاوكرایه‌وه‌

خشته‌ی دابه‌شكردنى كاره‌باى نیتشیمانى و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سۆران بڵاوكرایه‌وه‌
خشته‌ی دابه‌شكردنى كاره‌باى نیتشیمانى و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سۆران بڵاوكرایه‌وه‌

2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەرێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سۆران، خشته‌ی دابه‌شكردنى كاره‌باى نیتشیمانى و مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌.

راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سۆران رایگه‌یاند، ئاگادارى هاووڵاتیانى سەنتەرى شارى سۆران و دیانا و گوندەکانى دەوروبەر ئاگادار دەکەینەوە کەوا خشتەى دابەش کردنى کارەباى نیشتمانى و مۆلیدە ئەهلیەکان بەم شێوەى خوارەدەبیت:

کاتژمێر(12) نیوەرۆ بۆ ( 3:30 )پاش نیوەرۆ مۆلیدە ئەهلیەکان کار دەکەن
کاتژمێر (3:30) پاش نیوەرۆ بۆ( 6:30 )ئێوارە کارەباى نیشتمانى دەبێت
کاتژمێر( 7) بۆ ( 1) شەو مۆلیدە ئەهلیەکان کار دەکەن
کاتژمێر( 1)شەو بۆ ( 12) نیوەرۆ کارەباى نیشتمانى دەبیت.